عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام، دوای ئه‌سه‌د، لە نیو خاکی لوبنان حزبوڵڵا له‌ناودەبەین

سوریا - / KDP.infoکەناڵی سی ئێن ئێن لە زاری عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری سوریا بڵاوکردەوە: كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گشت هۆكارەکانی كوشتن و وێرانكاری لە بەردەست دایە و هاوکات گه‌لی سوریاش باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی،کە سەرەڕای بە‌هێزی چەکی سەربازانی ئەسەدەوە، گەلی سوریا به‌بێ چه‌ك، له‌ده‌ست ئەو رژێمە ئازادی بەدەست بێنن .عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام لە دیدارەکەی لە گەڵ سی ئێن ئێن، هۆشداریی دایه وڵاتانی عه‌ره‌ب له تێوەگڵانی چەکدارانی ئیران لە شەڕی سوریا و ئەوەشی خستەروو کە ئه‌گه‌ر رێگه بە وڵاتە بدرێت، پیلانه‌كانی له سوریا سه‌ركه‌وتوو دەبێت، سه‌باره‌ت به بەشداری حزبوڵای لوبنانیش لەشەڕی سوریا، خەدام رایگه‌یاند: چۆن حزبوڵای لوبنان لە نێو خاکی سوریا شۆڕشگێڕان دەکوژێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش، سوپای نوێی سوریا دوای به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌چێته لوبنان حزبوڵا لە شوێنی خۆیان لەناو دەبات.




