یەکێتی ئەوروپا گڵۆپی سەوزی بۆ چەکدارکردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەڵکرد

بڕۆكسل - KDP.info / یەکێتی ئەورپا سنوورێكی بۆ قه‌ده‌غه‌ی چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دانا و ئابڵوقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر رژێمی بەشار ئەسەدی وه‌كو خۆی هێشته‌وه. ولیام هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئێواره‌ی دوێنێ پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه له‌بڕۆكسێلی پایته‌ختی به‌لژێکا رایگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا سنوورێكی بۆ قه‌ده‌غه‌ی چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دانا‌و ئابڵوقه ئابوورییه‌كانی سه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته‌یشی وه‌كو خۆی هێشته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ره‌ڕای خۆشحاڵیی خۆی به‌بڕیاره‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد وڵآتەکەی هیچ پلانێكی بۆ چه‌كداركردنی كتوپڕ‌و هه‌نووكه‌یی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا نییه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش له‌به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه‌ی گواسته‌وه حكومه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ئێستادا خۆیان له‌ناردنی چه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌دوور ده‌گرن.




