واشنتۆن پۆست : شیعەی عێراق لەشەڕی سوریا کوژراون

KDP.info / رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێكدا باس لەو عیراقییانە دەكات كە چوونەتە سوریا و لە ریزی سوپای سوریا دژی شۆڕشگێڕانی ئەو وڵاتە دەجەنگن. واشنتۆن پۆست هەروەها ئاماژەی داوە كە رۆژانە تەرمی چەندین هاووڵاتی شیعەی عیراق لە سوریاوە بۆ خێزانەكانیان دەگەڕیندڕێنەوە كە لەو وڵاتە كوژراون. لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش خراوەتەروو؛ کە یارمەتییەكانی شیعەی عیراق لە ماوەی رابردوودا بۆ رژێمی بەشار ئەسەد بە شێوەیەكی نهێنی بەڕیوەچووە، هاوكات نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش بەردەوام ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باسی لە یارمەتی حكومەتەكەی و شیعەکانی عێراقی کردووە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی واشنتۆن پۆست کە لەچەند سەرچاوەیەکی سەربازی گواستۆتەوە ، دەركەوتووە كە شیعەكانی عیراق پێشتر بەنهێنی و ئێستاش بە ئاشكرا باس لە یارمەتییەكانیان دەكەن بۆ حكومەتی بەشار ئەسەد و هۆکاری هاریکارییەکانیان بۆ ئەسەد لە دژی بەرفراوانبوونی رێكخراوی قاعیدە و ئەو رەوتە سوننیە کە ئێستا لە دژی ئەسەد دەجەنگن گەڕاندۆتەوە پێێان وایە ئەو رەوتە بە هاریکاری قاعیدە دەخوازێت شیعەی ناوچەكە لەناو ببات.




