٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەمار حەكیم بەتەلەفۆن تەنگژەى وڵات لەگەڵ تاڵەبانى، بارزانى، مالیكی، عەلاوى، نوجێفی و سەدر تاوتوێ دەكا

سەرچاوە: AK News

لەبەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى رایگەیاند، عەمار حەكیم زنجیرەیەك گفتوگۆى تەلەفۆنی لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتیی عێراق و سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى لیستی عێراقییە و رەوتى سەدر ئەنجام داوە.

ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵاى ئیسلامى لەگەڵ هەریەك لە جەلال تاڵەبانى سەركۆمارى عێراق، ئوسامە نوجێفی سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران، نووری مالیكی سەرۆك وەزیران، مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان، ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە و موقتەدا سەدر سەرۆكى رەوتى سەدر تاوتوێی تەنگژەى ئێستەى وڵات و چۆنیەتی چارەسەركردنى و كاراكردنى میكانیزمە نیشتمانییەكان كردووە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، حەكیم لەو پێوەندییە تەلەفۆنییانەدا دووپاتى لەسەر كاراكردنى پڕۆژەی بۆ چاكسازیی نیشتمانى كردووەتەوە داواى كردووە پێویستە پەلە بكرێ لە سازكردنى زنجیرەیەك گفتوگۆ و دانووستاندنى رژد و ئامادەیی هەموو لایەك بۆ دەستبەرداربوون لە پێناو بەرژوەندیی باڵاى نیشتمانى.

هەواڵی پەیوەندیدار