كوردستان.. بە ئامێری تایبەت رێگری لە غەشكردنی قوتابیان دەكرێت
ههولێر- KDP.info/ لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا بكر كەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی هەولێر رایدەگەنی كە( 29) ی ئەم مانگە ئەزموونەكانینیشتیمانی پۆلی دوانزەهەم دەست پێدەكات، بۆ باش بەڕێوەچونی و سەركەوتنی ئەزمونەكانیش بەرێوەبەری پەروەردەی هەولێر دەڵێ: تەواوی هەوڵەكانمان خستۆتە گەڕ بۆ كەم كردنەوە هەر سەرپێچیەك لە كاتی بەرێوەچوونی ئەزموونەكانكە زۆرجار قوتابیان بە داخەوە پەنای بۆ دەبن، ئامێری تایبەت بە پشكنینی قوتابیانیشمان لە هۆڵەكان دابین كردووە، سەباەرت بە ژمارەی بەشداربووانی ئەزموونەكانی پۆلی دوانزەهەم بەرێوەبەری پەروەدەی گشتی هەولێر گوتی: بۆ ئەمساڵ (39449) قوتابی لە سنوری پەروەدەی هەولێر بەشداری ئەزموونەكانی كۆتای ساڵ دەكەن لە سەرجەم بەشەكاندا، بۆ ئەم مەبەستەش (1037)هۆڵ بە سەرپەرشتیارەوە دابین كراوە، لە هەمبەر ئەزموونەكانی پۆلی نۆهەمیش بكر كەریم رایگەیاند بریارە 2/6/ مانگی داهاتوو تاقیكردنەوەی ئەوانیش دەست پێ بكات، كە ژمارەی ئەو قوتابیانەی وا بریار بەشداری ئەزموونەكانی بكەن (35249) قوتابیەلە (638) هۆل. داواشی لە سەرجەم قوتابیان و سەرپەرشتیارانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كرد كە هاوكاربن لە سەرختنی ئەم پرۆسەیە..




