عێراق.. بە هۆی کردارە تیرۆرییەکان لەم مەنگەدا زۆرترین قوربانی

به‌غدا - KDP.info / له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه توندوتیژییه‌كان له عێراق په‌ره‌ی سەندووە و لە دەرنجامیشدا نزیكه‌ی 400 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیکەش برینداربوون. سكای نیوز ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە تێدا ئەوەی خستۆتەروو : کە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە تا بە ئەمرۆ دەگات نزیكه‌ی 400 كه‌س کە له‌نێویاندا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازهەن، كوژراون، هەروەها زۆربه‌ی کوژراوەکانی ئەم مانگە نوێژ خوێنی مزگه‌وت و حوسینییه‌كانیان بوونە، ئاماره‌كە ئەوەشی خستۆتەروو، کە مانگی ئایاری ئەمساڵ، دوای مانگی ئایاری ساڵی 2008 له‌پله‌ی دووه‌می مانگه خوێناوییه‌كانی عێراقدایه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مانگی نیسانی رابردوو 712 كه‌س كوژراون. شایەنی باسە له‌م چه‌ند هه‌فته‌ی دوایدا هێرشه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه سوپا‌و پۆلیسیشی گرته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه تێیاندا خۆپیشاندان له‌دژی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت. لەتوندترین هێرشدا ، هێرشی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بوو. کە 50 کوژراو و دەیان برینداری لێکەوتەوە،




