موقتەدا سەدر : نوری مالیکی هەوڵی ئاژاوەگیری دەدات

بەغدا - KDP.info / سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگەیاند: کە نوری مالیكی ده‌یه‌وێت جه‌نگی تایه‌فی له عێراق به‌رپا بكات، له نێوان چین و توێژ و لایه‌نه‌كانی عێراق و هه‌وڵی دروستكردنی ئاژاوه‌گێڕی دەدات، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در جارێکی دیکە ره‌خنه‌کانی ئاراستەی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی کرد و رایگەیاند: پێویسته له بری ئه‌وه‌ی نوری مالیکی هه‌وڵبدات جه‌نگی تایه‌فی لە وڵات بەرپا بکات، باشتر وایە، مالیکی له نێوان چین و توێژ و لایه‌نه‌كانی عێراق جیاوازی نەکات و هه‌وڵی دروستكردنی ئاژاوه‌گێڕی نه‌دات.موقتەدا سەدر لە بەیاننامیەکدا ئەوەشی راگەیاند: کە پێویسته له‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقی لەسەر وەستاندنی ئه‌و جه‌نگه شاراوه‌ی نێوان سونه‌و شیعه كاربكه‌ن. ئه‌و لێدوانه‌ی سەرۆکی رەوتی سەدر هاوکاتە لە گەڵ ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی كه دوێنی دووشەممە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی گرته‌وه‌و چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه.




