عێراقییه: هیچ ڕێكکه‌وتنێکى نهێنیمان له‌گەڵ مالیكی نییە

ئیئتیلافى عێراقییه ڕه‌تیكرده‌وه كه هیچ ڕێكکه‌وتنێكى لاوه‌كى له نێوان ئه‌یاد عه‌للاوى و نورى مالیكی‌دا هه‌بێت، دووپاتیشى كرده‌وه كه سه‌ران و لایه‌نه‌كانى كۆبونه‌وه‌كانى هه‌ولێر و نه‌جه‌ف هه‌ر سوورن له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى.
هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكیشى به ئه‌نجامدانى شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن به ئامانجى شێواندنى هاووڵاتیان و شاردنه‌وه‌ى ڕاستییه‌كان تۆمه‌تباركرد.
مه‌یسوون ده‌مه‌لۆجى گووته‌بێژى فه‌رمى عێراقییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند عێراقییه و هاوپه‌یمانه‌كانى له هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانى كوردستانى و كوتله‌ى ئه‌حرار و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و لایه‌نێكى نشتیمانى له ڕێگه‌ى ئامراز و ڕێگا دیموكراتییه‌كان سوورن له سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران.
ئه‌مه‌ش به‌و پێه‌ى مالیكى به به‌رده‌وام ده‌ستووری پێشێل كردووه و له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه .
ده‌مه‌لۆجى داواشى كرد كه باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌كانى هه‌بوونى ڕێككه‌وتنێكى لاوه‌كى و نهێنى له نێوان عه‌للاوى و مالیكى نه‌كرێت.




