٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكایەتیی هەرێم زنجیرە تەقینەوەكانی بەغدا ئیدانە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

رۆژی دووشەممە 27ـی 5ـی 2013 لە ئاكامی زنجیرەیەك تەقینەوە و كردەی تیرۆریستی لە بەغدا و چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق دەیان كەس شەهید و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بێتاوان بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو كردە تیرۆریستیانە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ڕووداوە خوێناوییەكانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دەكەین و هیوای چاكبوونەوش بۆ بریندارانی ئەو زنجیرە تەقینەوەیە دەخوازین، داوایش دەكەین بەزووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەوەنانە ڕادەستی یاسا بكرێن. بەرزبوونەوەی ڕێژەی كردەی تیرۆریستی و ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ئەمنی بە تایبەتی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا ئاماژەیەكی مەترسیدارە و قەیرانەكان قووڵتر دەكاتەوە و بەرپرسیارێتیی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و ڕەوشی ئاساییشی وڵات دەكەوێتە سەر شانی حكوومەتی فیدڕاڵ و دامودەزگەی ئەمنی.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

28ـی 5ـی 2013

هەواڵی پەیوەندیدار