جه‌واد حه‌سناوى؛ نوری مالكی به هه‌بوونی تیمه‌كانی مه‌رگ تۆمه‌تبار ده‌كات

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه جه‌واد حه‌سناوى جێگرى پارێزگارى كه‌ربه‌لا و سه‌ركرده له كوتله‌ى ئه‌حرارى سه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در رایگه‌یاند ڕۆژ به ڕۆژ قه‌باره‌ى پێشێلكارى و تاوانه‌كانى تیمه‌كانى ناسراو به مه‌رگ كه له لایه‌ن نورى مالكیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن ئاشكرا ده‌بن.
حه‌سناوى ڕۆشنایى خسته سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه له لایه‌ن تیمه چه‌كداریه‌كانى سه‌ر به مالییكه‌وه له پارێزگاى كه‌به‌لا و چه‌ند شارێكى دیكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقه‌وه جێبه‌جێ كراون .
حه‌سناوى باسى له رفاندنى شه‌شى كه‌سى سه‌ر به یه‌ك خێزان كرد كه له بیست و دووى مانگى یه‌كى ساڵى دوو هه‌زارو شه‌ش له لایه‌ن سه‌رانى تیمه‌كانى سه‌ر به یه‌كه‌ى مه‌رگ و كۆمه‌ڵه میلیشایه‌كى پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى پارێزگاكه ئه‌نجام دراون.




