٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی بە بەشداری نزیکە140ھەزار قوتابی تاقیکردنەوەکاتی کۆتایی ساڵی پۆلی12 ئامادەی دەست پێدەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.INFO/ ھاجەر داود ئەحمەد وتەبێژی وزاەرەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە KDP.INFOرایگەیاند: بڕیارە سبەی بەبەشداری نزیکەی 140ھەزار قوتابی لە سەر تاسەری ھەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی دوازدەی ئامادەی بە ھەموو بەشەکان بەڕێوەبچێت.

ھاجەر داود ئەحمەد گوتیشی: نزیکەی2ھەزار400ھۆڵ بۆ تاقیکردنەوەکان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و ھەموو پێداویستییەکانی تێدایە.

داود ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ جۆرە ئامێرێک بۆ رێگریکردن لە قۆپیە بە کاردێت و ئەو ئامێرە لە پارێزگای ھەولێر گەیشتووە و لەم رۆژانە دەگاتە ھەردوو پارێزگای سلێمانی و دھۆکیش.

ناوبراو راشیگەیاند:ژمارەی قوتابیانی بەشی زانستی 61ھزرا672قوتابیە وبەشی وێژەییش 74ھەزارو704قوتابیە وپیشەیەکانیش 3ھەزارو775قوتابیە.

هەواڵی پەیوەندیدار