نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا به فه‌رمی کرایه‌وه

دوێنی 14 /6/2012، له رێوره‌سمێکی فه‌رمیدا له ڤییه‌نای پایته‌ختی وڵاتی نه‌مسا، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به ئاماده‌بوونی د. سروود نه‌جیب بالیوزی عیراقی فیدراڵ له نه‌مسا و د. فریدیریک ستیفت سه‌رۆکی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیر و دیبلوماتکارو خاوه‌ن کار و ئه‌کادیمی، نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له نه‌مسا کرده‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له په‌یڤێکدا به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایه‌کی گه‌رمی له د. مسته‌فا ره‌مه‌زان کرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رک وکاره‌کانیدا و گوتی: کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا بۆ ئێمه گرنگه، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌رفه‌تێکی باشه بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و نه‌مسا و ده‌زگاکان و کۆمپانیا و هاووڵاتیانی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشی راگه‌یاند بۆ پێشکەشکردنی هه‌موو ئاسانکارییه‌ک به‌مه‌ستی پشتگیری بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان به‌شێوه‌یه‌ک له خزمه‌تی هه‌ردوولادا بێت.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و د. مسته‌فا ره‌زمه‌ن هه‌ردووکیان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر گرنگیی ئه‌م نوێنه‌راتییه کرده‌وه که له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدایە و کار بۆ زیاتر پته‌وه‌کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان وڵاتی نه‌مسا دەکات.
فه‌لاح مسته‌فا له درێژه‌ی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به پەیوەندیی مێژوویی نێوان گه‌لی کورد و گه‌لی نه‌مسا کرد و گوتی: حکومه‌تی نه‌مسا ساڵی 1976 سەد په‌نابه‌ری کوردی له خێوه‌تگه‌کانی پەنابەران لە ئێران وه‌رگرت و به هه‌مان شێوه‌ی هاووڵاتیانی نه‌مسایی ده‌رفه‌تی ژیانێکی باشی بۆیان ره‌خساند و ژماره‌یه‌کی زۆریش له‌و په‌نابه‌رانه ئه‌مڕۆ که‌سانی به‌رچاوی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستانی و نه‌مساوین و هه‌ندێک له‌وان ئێستا پله وپه‌یایه گه‌وره‌یان هه‌یه وه‌کو په‌رله‌مانتار و بالیوز و به‌رپرس و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان د. مسته‌قا ره‌مه‌زان یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه ، هه‌روه‌ها به‌رێزیان سوپاسگوزاری خۆشی ده‌ڕبری بۆ گه‌ل و حکومه‌تی نه‌مسا بۆ پێشکه‌شکردنی هاوکارییه‌کانی بۆ گه‌لی کورد، به‌تایبه‌ت له‌و قوناغه دژوارنه‌ی مێژووی گه‌له‌که‌مان له ساڵانی 1980،1970، 1990 .
هه‌ر له په‌راوێزی رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نه‌مسا ، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه به‌یاوه‌ری د. سروود نه‌جیب باڵیۆزی عێراق له نه‌مسا و د. مسته‌فا ره‌زمه‌زان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و وڵاته ، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌وی نه‌مسای کرد و له لایه‌ن د. مایکل سپیند لیجه‌ر جێگری راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێکدا سپیند لیجه‌ر راگه‌یاند نه‌مسا نووسینگه‌ی بازرگانی خۆی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له سه‌ره‌تایی ساڵی داهاتوو له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه و گوتی: نووسینگه‌ی بازرگانیی نه‌مسا ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ڤیزا به هاۆلاتیانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقی ده‌بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا رۆڵێکی مه‌زنی ده‌بێت بۆ زیاتر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.




