کوتلەی ئه‌حرار: لە متمانه‌سه‌ندنه‌وه پاشگەز نابینەوە

ئه‌مڕۆ کوتلەی ئه‌حراری سه‌ربه ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند تا ئێستا بژارده‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكوه‌زیران نوری مالكی له ئارادایه و ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا و دوای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌در و مالكی هه‌ڵوێسته‌كه‌یان گۆڕیبێت.
موشرق ناجی وته‌بێژی کوتلەی ئەحرار، رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ناجی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه کە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌در و مالكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه به‌ڵام تا ئێستا بژارده‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له ئارادایه.
دوێنێ عه‌بدولحه‌لیم زوهه‌یری کە یەکێکە لە سه‌كرده‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ۆكی وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی كردووه. وتیشی: ئاخاوتنه‌كه‌یان ئیجابی بووه و قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی ئێستا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.




