به‌غدا: تیرۆریستان خێزانێكی پێنج كه‌سییان تیرۆر كرد

له هێرشێكدا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان، ژن‌و پیاوێك‌و سێ منداڵیان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆركران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی به‌غدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند، كه چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك له گوندی زه‌مبه‌رانییه سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌حمودییه 20 كیلۆمه‌تر باشو‌وری به‌غداو له ئه‌نجامدا ژن و پیاوی ماڵه‌كه و سێ منداڵیان تیرۆر كردوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، كه گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه به‌مه‌ستی ده‌ستگیركردنی تیرۆریسته‌كان‌و له ئێستاشدا ته‌رمی كوژراوه‌كان گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری.




