تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێران وتاری کاندیدێکی سەرۆکایەتی بڕی

تاران - KDP.info / گوته‌بێژی محه‌مه‌د ره‌زا عارف کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئێران رایگەیاند: کەناڵی میدیای ده‌وڵه‌ت په‌خشی وتارێـکی ئه‌م کاندیده ریفۆرمخوازه‌ی له ناکاو بڕی، هۆکارەکەشی بۆ کێشه‌ی ته‌کنیکی گەراندۆتەوە کە دوورە لەراستی. گوته‌بێژ حه‌سه‌ن ره‌سوڵی بۆ ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ئەوەشی خستۆتەڕوو: کە محه‌مه‌د ره‌زا عارف داوای روونکردنه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه لە بەرپرسانی کەناڵەکە کردووە و هه‌روه‌ها داواشی کردووه جارێـکی دیکه وتاره‌که‌ی په‌خش بکرێته‌وه. بینەرانی رووداوەکە ئاشکرایان کرد ، کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که‌ناڵی جامی جه‌م سەر بە دەوڵەتی ئێران، وتاره‌که‌ی محه‌مه‌د ره‌زای بڕیوه له پاش 15 خوله‌ک، کاتێـک که گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ربێت و بـبێته سه‌رۆکی وڵاتەکەی، ئەوکات رێبازی هاشمی رەفسەنجانی ده‌گرێته‌به‌ر. جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د ره‌زا عارف یه‌کێـکه له‌و دوو کاندیده ریفۆرمخوازه‌ی کە له لایه‌ن شورای نیگه‌هبانی ئێرانه‌وه سه‌ڵاحیـیه‌تی خۆکاندیدکردنی په‌سه‌ندکراوه.




