بۆ رۆژی سێیەم شەڕ لە نزیک شاری عەفرین بەردەوامە

عەفرین - KDP.info / لە دەرنجامی پێکدادەنەکدا که 3 رۆژه به‌رده‌وامه ، ژماره‌ی کوژراوه‌کانی گرووپه چه‌کداره‌کان لە گووندێکی نزیک عه‌فرین گه‌یشته 38که‌س و 3 شه‌ڕڤانی یەپەگە گیانیان له‌ده‌ست دا . شه‌ڕ و پێکدادان له گوندی باسلێ نزیکی گوندی زیارات و ئاقیبێ تا ئێستا به‌رده‌وامه. له‌و پێکدادانانه‌دا زیاتر له 20 چه‌کدار کوژراون و به ده‌یانی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها 3 شه‌ڕڤانی ئەپەگە له‌پێکدادانی 3 رۆژه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه . گوندی ئاقبێ و زیارات که رووبه‌ڕووی هێرشی تانک و تۆپی گرووپه چه‌کداره‌کان بۆ رۆژی سێیه‌م بۆتەوە . وەک ئاژانسی فیرات نیوز ئاشکرای کردووە له‌شه‌ڕوپێکدادانه‌کاندا له‌ناوچه‌ی شێره‌وا به گشتی ژماره‌ی کوژراوه‌کانی گرووپه چەکدارەکان زیاتر له 38 چه‌کداره بووە هاوکات به ده‌یان چەکداری دیکەش بریندار بوون. له‌ناو برینداره‌کاندا فه‌رمانداری که‌تیبه‌ی سه‌لاحه‌دین به ناوی (بێوار موسته‌فا) بەرەگەز کوردیشی تێدایە. هه‌روه‌ها 2 تانک و زیاتر له 3 پیکابی دۆشکاش تێکشکێنراون .




