عەلی شەلا: نوجەیفی هاریکاری تیرۆریستان دەکات

بەغدا - KDP.info / لیستی دەوڵەتی ئاسای سەر بە نوری مالیكی دژی هه‌وڵه‌كانی ئوسامه نوجێفی بۆ لێپرسینه‌وه له‌فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌وستێته‌وه و به پاڵپشتیی تیرۆرستان ناوی ده‌بات. عه‌لی شه‌لا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند: كاتێك رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ئاماده نابن، ئەنجوومەنی نوێنەران مافی ئه‌وه‌ی نابێت، داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئه‌منی تۆمار بكات، وەک ئەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داوای کردووە. عه‌لی شه‌لا بە ماڵپەری ئەمری راگەیاند: ئوسامه نوجێفی له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ لێپرسینه‌وه له‌فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین پرسی ئه‌منی به‌ئاشكرا له‌نێوهۆڵی په‌رله‌مان تاووتوێ بكرێت. ئه‌ندامه‌کەی ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌وڵه‌كانی نوجێفی له‌م كاته‌دا بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەخوازێت كۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه دروست بکات کە دژی چه‌كدارانی قاعیده ده‌ستیپێكردووه.




