ئێران رێوشوێنی ئه‌منی توند له سنووره‌کانی گرتۆتە بەر

ئێران - KDP.info / جێگری فه‌رمانده‌ی پاسەوانی سنووری ئێران رایگه‌یاند: له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایەتی کۆمار دا، کونتڕۆڵی ته‌واوی سنووره‌کانی وڵات له لایه‌ن هێزه‌کانی سنوورەوە گیراوەتە بەر، سه‌رهه‌نگ تاوسی جێگری فه‌رمانده‌ی سنوورەکانی ناجار بە کورد پرێسی راگەیاند: هه‌موو ڕێوشوێنه پێویستیه‌کان بۆ جێگیرکردنی ئاسایشی ناوچه‌کان و بۆ پاراستنی سندووقه‌کانی ده‌نگدان له ناوچه سنوورییه‌کانی ئێران گیراوه‌ته‌به‌ر. تاوسی ئەوەشی خستۆتەروو :کە هێزەکانی سنوور، چه‌ندین مانگ بەرلە ئێستە ئاماده‌کاریان بۆ جێگیرکردنی ئه‌من و ئاسایش له ناوچە سنورییەکان ده‌ستپێکردووه و هەموو رێوشوێنێکی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خستۆتەروو، لە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشدا دەروازەکان توندوتۆڵ‌تر دەکرێن.




