نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی لە ئوسامە نوجێفی یەوە پێ گەییشت

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) بە بۆنەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق (ئوسامە نوجێفی)ـیەوە پێ گەییشت. ئەمە دەقەكەیەتی:
پێخۆشحاڵم بە ناوی خۆم و لەبری هاوەڵانم ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بە بۆنەی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و متمانەوەرگرتنتان لە لایەن پەرلەمانی كوردستان و نوێنەرانی گەلی كوردمانەوە، گەرمترین پیرۆزباییان ئاڕاستە بكەم.
ئێمە لەم بۆنەیەدا بە بڕوایەكی زۆرەوە چاومان بڕیوەتە ئەو ڕۆڵە گرنگەی دەیگێڕن كە كۆڵەكەی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو حكوومەتی ناوەند و حكوومەت هەرێم پتەوتر بكات بە شێوەیەك بناغەی پاشەڕۆژێكی گەشەسەندووی پڕشنگدار بۆ عێراقی خۆشەویستمان دابمەزرێنێت.
لە ئەركەكەتان و بەرەوپێشەوەبردنی وڵات بەرەو ئاسوودەیی و گەشەسەندن، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین و ڕێزی بێپایانمان پەسەند بفەرموون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
2012/4/10




