٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەرۆژی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بەھەزاران دەنگدەر لەسعودیە دەبن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info  راگەیاند: لە بەر ئەوەی رۆژی 16/9/2013وادەی سەفەری حاجیانی ھەرێمە بۆ سعودیە و رۆژی 21/9/2013ش وادەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستانە،‌ بۆیە لە کاتی ھەڵبژاردندا رەنگە بەھەزاران حاجی لە سعودیە بن و نەتوانن لەو رۆژەدا بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن.

مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: بۆ ئەو مەبەستە بەنوسراوێکی رەسمی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانمان ئاگادارکردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و دۆزینەوەی ئالیەتێکی گونجاو بۆ ئەوەی حاجیانی ئەمساڵ مومارەسەی مافی دیموکراسی خۆیان بکەن.

نەقشبەندی ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە بڕیارە ئەمساڵ سەردانی سعودیا بکەن ژمارەیان زیاتر لە4500حاجیە.

هەواڵی پەیوەندیدار