٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەرێم چالاكتر دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەمڕۆ 27/5/2013 لە كۆبوونەوەیەكی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی هەولێر و دهۆك و سلێمانیدا، پێویستیی پابەندبوون بە ئیشوكارەكان و باشتر راپەڕاندنی ئەركەكان دووپات كرایەوە و جەختیش لە چالاكتركردنی پۆلیسی هەرێم كرا.

لیوا عەبدوڵڵا خەیلانی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی، ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس لە هەولێر كۆبوونەوە كە سەرجەم بەشەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە تێیدا بەشدار بوون و لە كۆبوونەوەكەشدا وێڕای جەختكردنەوە لە دیسپلینی سەربازی و پابەندبوون بە ئیشوكارەكان و ئەركەكانی پۆلیس، دووپات كرایەوە كە پێویستە لە پێناو باشتر راپەڕاندنی ئیشوكارەكاندا، زیاتر پەرە بە چالاكییەكان بدرێت.

هاوكات هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لەو گیروگرفتانەش كرا كە رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس دەبنەوە و تەئكیدیش لە چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكان كرایەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار