٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوەبەری ئەنجومەنی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراستی پارتی پارێزگارانی بریتانیا: کوردستان سەرسامی کردووین

سەرچاوە: KDP.info

بەرێوەبەری ئەنجومەنی کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراستی پارتی پارێزگارانی بریتانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست و لەبارەی سەردانی شاندەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەوەی هەرێمی کوردستان جیا دەکاتەوە جگە لە پێشکەوتنەکانی بواری خزمەتگوزاری و ئابوری و پێشکەوتوویی سیستەمە سیاسیەکەیەتی کە لە زۆربەی ولاتانی عەرەبی و رۆژهەلاتی ناوەراست پێشکەوتووترە.

لیۆ دیکوێری کە بە یاوەری شاندێکی پارتی پارێزەرانی بەریتانیا لە سەر داوای مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ د ک ماوەی سێ رۆژە لە هەرێمی کوردستانن و چەندین دیداری سیاسیان ئەنجامداوە و سەردانی شوێنە گشت و گوزارەکانیان کردوە رایگەیاند سەردانەکەمان زۆر بە سود بوو ئەوە بەدیمان کرد ئەو پێشکەوتن و ئاوەدانیەیە لە گشت بوارێکدا.

ئەو گووتی: ئیمە بەم گەشە ئابوریەخێرایە سەرسامین ئەو بەرپرسەی پارتی پارێزەرانی بەریتانیا گووتی دیدارەکەمان لە گەل کونسۆلی گشتی بەریتانیاش ئەنجامداوە و هانی کومپانیاکانی وەلاتەکەمان دەدەین کە روو لەم هەرێمە ئارامە بکەن و سەرمایەگوزاری بکەن و بەشداربن لەم پێشکەوتنە راشیگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستان پارتێکی دیموکراتەو خاوەن سەلیقەو عەقلی مۆدێرنە بۆیە گرنگە بە لامانەوە پەیوەندیەکانمان پێکەوە پتەو بکەین پێکەوە .

بەرێوەبەری ئەنجومەنی رۆژهەلاتی ناوەراستی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاند ئەوەی کوردستان لە تەواوی ناوچەکە جیا دەکاتەوە جگە لە ئارامی و ئاسایش و پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئابوری پێشکەوتووی سیستەمە سیاسیەکەیەتی کە تەنانەت لە زۆرێک لەو وەلاتە عەرەبیەکان و رۆژهەلاتی ناوەراست لە پێشترە ئەو بەرپرسە بەریتانیە رایگەیاند دەکرێ ئەزموونی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک مۆدێلێک بۆ عێراق و ناوچەکە .بە کاربهێنرێت و سودی لیوەر بگیرێت

هەواڵی پەیوەندیدار