دوو زەوی له‌رزه هه‌رێمی کوردستان ده‌هه‌ژێنن

دوێنێ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی جیا هه‌رێمی کوردستانیان گرته‌وه و له هه‌موو ناوچه‌کاندا هه‌ستی پێکرا به‌ڵام به خۆشیه‌وه هیچ زیانێکی ماڵی و گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
فازل ئیبراهیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی بوومه‌له‌رزه و که‌شناسی به سایتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ی راگه‌یاند: دوێنێ چوارشه‌ممه (١٤-٦-٢٠١٢) و به‌کاتی کوردستان له کاتژمێر هه‌شت و په‌نجا و دوو ده‌قیقه و چل ویه‌ک چرکه ، له ناوچه‌ی سلۆپی سنووری هه‌رێمی کوردستان – تورکیا ، به دووری (٢٨٠) کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری تۆمارکردنی بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌گوڕی (٥ . ٥) به‌گوێره‌ی پێوه‌ری ریخته‌ر روویدا و له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی کوردستان هه‌ستی پێکرا و به دڵ خۆشیه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک نییه زیانی گیانی و ماڵی لێکه‌وتبێته‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان روونیکرده‌وه هه‌ردوێنێ له کاتژمێر چوار و هه‌ژده ده‌قیقه و په‌نجا چرکه بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی تر به گوڕی سێ پله و پۆینت حه‌وت به ئاراسته‌ی باکوور و دووری بیست کیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی تۆمارکرا که بێ زیان بوو ، له‌ماوه‌ی مانگێکیشدا ئه‌مه سیانزه‌یه‌مین بومه‌له‌رزه‌یه شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه




