تکریت.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک دەیان گەشتیاری ئێرانی دەکاتە قوربانی

سەڵاحەدین - KDP.info / ئەمرۆ یەک شەممە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بەپاسێكی نەفەرهەڵگری ئێرانی، لەباشووری شاری تكریت سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کوژران و برینداربوونی ژمارەیەك گەشتیاری ئێرانی لێکەوەتەوە، سۆمەرییەنیوز بڵاویكردەوە، لە دەرنجامی کردەیەکی تیرۆرستی کە لە ریگای تەقینەوەی خۆكوژی بووە ، پێنج گەشتیاریی ئێرانی گیانیان لەدەستداوەو 22 گەشتیاری دیكەش برینداربوون. سەرچاوەیەکی پۆلیس رایگەیاند : پاسەکەی گەشتیارەکان لە ریگا دابووە بۆ بەشداریکردن لە رێورەسمێکی ئاینی لە ناکاو کەسێکی خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلیکی مینرێژکراو خۆی بە پاسەکەدا تەقاندەوە بە هۆیەوەش پێنج گەشتیاریی ئێرانی گیانیان لەدەستداوەو 22 گەشتیاری دیكەش برینداربوون، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبرێژکراوەکە هاوکاتە لە گەل تەقینەوەیەكی دیكەی چەند رۆژی رابردووی پارێزگای سەلاحەدین، کە بە هۆیەوە 10 گەشتیاری دیکەی بوونە قوربانی و زۆربەی قوربانییەکان ئافرەت بوون.




