٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەیاد عەللاوی : سیستەمی فیدراڵی لە ئێستە بۆ عێراق کارەساتە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info /  بە پێجەوانەی داواکاری بەشێک  لەسەرکردەکانی سووننە بۆ بە هەرێمکردنی ناوچەکانیان، کە بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی  و  شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکان لە پاریزگای موسڵ و ئەنبار دیالا داوای دەکەن  ،ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیتلافی عێراقییە،سیستەمی  فیدراڵی لە قۆناغی ئێستەدا بە کارسات ناودەبات و لەبری ئەو داواکارییە . خوازیاری  هاوبەشیی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ،  ئەیاد عەللاوی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی  تویتەر  بابەتێكی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی داوە کە سیستەمی  فیدراڵی بۆ عێراق لە قۆناغی ئێستەدا  بە كارەسات دادەنێت ، ئەوەشی خستۆتەروو: کە فیدراڵیی ماددەیەكی دەستوورییە، بەڵام لەئێستادا حكومەت سەرجەم ئەو لایەنانە پەراوێزدەخات، كە داوای مانەوە و جێبەجێكردنی فیدراڵی دەكەن. ئەم هەڵوێستەی ئەیاد عەللاوی هاوکات لە گەل داواکاری بەشیکی زۆری خۆپیشاندەران لە پاریزگای ئەنبار کە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی پەراویزخستنی سووننەکان سیستەمی فیدراڵییە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار