موسڵ.. لە هەڵمەتێکی پشکنیندا 18 کوژرا و برینداری لێکەوەتەوە

موسڵ- KDP.info / لەشاری موسڵ لە نێو خانوویەکدا تەقینەوەیەک روویداو بەهۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون، لەنیویدا هاوڵاتیش هەیە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەهەڵمەتێکی هاوبەشی سوپاو پۆلیسدا لەشارۆچکەی شوڕا لە موسڵ، لەکاتی پشکنینی خانوویەکداو بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەک بۆمبی چێندراو لەلایەن چەکدارانەوە بۆ تەقاندنەوە تێدا ئامادەکرابوو، خانووەکە تەقییەوە بەوهۆیەوەش کوژران و برینداری لێکەوەتەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند:، لەو تەقینەوەیەدا دوو پۆلیس و سەربازێک کوژران و 17 کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها چوار هاووڵاتی دانیشتووی ناوچەکەش بە هۆی نزیکیان لە رووداوەکە برینداربوون و خانوەکەش بەتەواوی داڕما، سەرچاوەکەی ئەوەشی خستەروو : کە کردارەکە بە پیلانی چەکدارانی سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە لە عێراق دەچێت.




