موتڵەگ: زۆرترین گەندەڵی لە ماوەی سەرۆكایەتی نوری مالیكدا کراوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، ساڵح موتڵەگ دەڵێت، گەندەڵی كێشەیەكی زۆر گەورەیە لە عێراقدا و جەختیش دەكاتەوە لەوەی كە زۆربەی كوتلە سیاسییەكان تێوەی گلاون.
لە گوتارێكیدا كە لە بارەی عێراق لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیدا لە ئوردن بەڕێوە دەچێت، دوێنێ شەممە، گوتی: عێراق دەیتوانی بەرەو رووی گەندەڵی ببێتەوە، ئەگەر كوتلە سیاسییەكان ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەیان هەبایە.
موتلهگ زیاتر گوتی: ئەگەر لێپێچینەوە لە گەندەڵی لە سەرەوەی دەوڵەتەوە هەبووایە، گەندەڵی زۆر كەم دەبووەوە، چونكە وەك ئەو دەڵێت لێپێچینەوە لە سەرۆكەكان بە واتای لەرینەوەی كورسی و لە پەرلەمانیش ئەو كوتلانە دژبە سەرۆك وەزیران ریزەكانیان یەك دەخەن.
گوتیشی: زۆرترین گەندەڵی لە قۆناغی ماوەی سەرۆكایەتی نوری مالیكدایە، بەڵام مالیكی بە تەنیا بەرپرسارەتی ناگرێتە ئەستۆ بەڵكو دەكەوێتە ئەستۆی كۆی كوتلە سیاسییەكانیش.




