٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمانپێشوازی لە بەرپرس و قوتابیانی خولی هەژدەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان كر

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەك شەممە 26/5/2013، دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان پێشوازی لە بەرپرس و قوتابیانی خولی هەژدەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

لەكۆبونەیەكدا كە لەهۆڵی پەناگیری پەرلەمان بە ئامادەبونی دكتۆر عمر نورەدینی و صباح بیت الله ئەندامانی پەرلەمان بەرێوەچوو،

دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە پوختەیەكی لەبارەی رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان لەقۆناغەكانی بەر لەراپەرین و دواتر قۆناغی دامەزراندنی پەرلەمان و قوناغی نووسینەوەو پەسەندكردنی دەستوری عیراق و كار و پێكهاتەكانی پەرلەمانی كوردستان خستە روو ئەوەی راگەیاند پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بە شایەدی زۆربەی شرۆڤەكارانی ئەو بوارە قۆناغی باش چۆتە پێش و ئێستە گەلی كوردستان لەسایەتی حیكمەتی سەركردایەتیەكەی خاوەنی پێگە و ناوی خۆیەتی و لەنێوەندە نێودەوڵەتیەكان حسابی بۆ دەكرێت،

پاشان فرسەت ئەحمەد سكرتێری پەرلەمان پوختەیەكی لەبارەی مێژووی دامەزراندنی پەرلەمان و قۆناغەكانی چۆنیەتی داڕشتنەوەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەبوان لەهەموو روویكەوە شیكردەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار