٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ حکوومەتی ھەرێم کۆمسیۆن لەوادەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم ئاگادار دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بە KDP.info/دوای ئەوەی دوێنی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق لە رێی سایتی kdp.infoداوی کرد حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھەر شێوەیەک بێت لە وادەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاگاداریان بکەنەوە، لەبەرامبەردا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەمڕۆ بە رسمی کۆمسیۆن ئاگادار دەکەنەوە.

سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان پەرلەمان وحکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: نوسراوێکی رسمیان ئامادەکردووە و تێدا باس لەو وادە کراوە کە حکوومەت بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەریمێ کوردستانی دیاری کردووە و ئەمڕۆ بۆ کۆمسیۆنی دەنێرن.

دوێنێ  سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەلبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: تا ئێسته‌ بەرسمی ئاگادار نەکراونەتەوە لەو وادەی بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاری کراوە ، بۆیە داوا دەکەن بە ھەر شێوەیەک بێت بەزوترین کات ئاگاداریان بکەنەوە، بۆ ئەوەی  رای خۆیان لەبارەی ئەو ھەلبژاردنە دیاری بکەن.

رۆژی پێنج شەممە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی21/9/2013بۆ ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەرێمی کودستانی دیاری کرد کە ھەمان رۆژ ھەلبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم وپەرلەمانی کوردستان بەرێوە دەچن .

هەواڵی پەیوەندیدار