چاودێرێکی سیاسی:بەھیچ شێوەیەک سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە بەرژەوەندی عێراق دا نییە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوریا بەسەردانێک گەیشتە عێراق، لە بەرامبەردا چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عێراق لە بەرژوەندی عێراق دانییە و پێویستە حکوومەتی عێراق رەچاوەی پێکھاتەکانی دیکەی ولات بکات کە دژی رژێمی سوریانە.
عادل بەرواری چاودێری سیاسی و راوێژکار پێشوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەرێمی کوردستان بەKDP.infoرایگەیاند: ھاتنی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عێراق لە بەرژوەندی وڵاتدا نییە، چونکە ئێستە ھەموو وڵاتان عەرەبی دژی رژێمی سوریانە و تەنانەت لە ناو عێراقیش سونەو کورد لە دژی رژێمی سوریانە، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق گەر رەچاوی وڵاتانی دەرەوەش نەکات ، رەوچاوی پێکاتەکانی دیکەی عێراق بکات.
عادل بەرواری گوتیشی: رژێمی بەشار ئەسەد رۆژانە بەدەیان ھاوڵاتی مەدەنی دەکوژێت تەنانەت دەنگۆی ئەوە ھەیە چەکی کیماویشی بەکارھێنابێت، بۆیە بەھیچ شێوەیەک ناکرێت پشتیوانی لەو رژێمە بکرێت، کە ئەم جۆرە تاوانە دژی گەلەکەی ئەنجام دەدات.
بەرواری رونیشیکردەوە، تا ئێستە عێراق ھەڵوێستی خۆی یەکلای نەکردۆتەوە کە پشتگیری رژێمی سوریا دەکات یاخود دژایەتی، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، زیاتر تائیفیە و سوریاش نزیکە لە وڵاتی ئێران.




