٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - KDP.info/ وەزیری دەرەوەی سوریا بەسەردانێكی كتوپڕ گەیشتە شاری بەغدا و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی حكوومەتی بەغدا كۆدەبێتەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە شاری بەغدا و ئاژانسی "فرات نیوز"  ئاماژە بەوە دەكات سەردانەكە  پێش وەختە هیچ زانیارییەکەی لەبارەوە بڵاونەکراوەتەوە و كتوپر هاتۆتە عێراق، بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی عێراق سەردانەكەی "موعەلم" دوای ئەوە دێت كە حكوومەتی سوریا بە شێوەیەكی فەرمی رێگای بە چەكدارانی حزبوڵڵادا بێنە خاكی وڵاتەكەیەوە، بۆ بەشداریكردن لە شەڕ دژی شۆڕشگێڕانی سوریا.

ئەمە لە كاتێكدا ئەنجوومەنی نوێنەران و قەوارە سیاسییەكان لەم سەردانە  ئاگادار نەكراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار