کۆمسیۆن داوا دەکات حکوومەتی ھەرێم بەزووترین کات لەوادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئاگاداریان بکاتەوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تا ئێستهلە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارنەکراونەتەوە لە دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆیە داوا دەکەن بە زوترین کات بە ھەر شێوەیەک بێت ئاگاداریان بکەنەوە.
سەربەست مستەفا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: ئێمەش لە راگەیاندن بیستومانە کە وادەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێم دیاریکراوە، بەڵام تائێسته ئێمەیان ئاگادار نەکردۆتەوە.
سەربەست مستەفا گوتیشی: داوادەکەین بە ھەر شێوەیەک بێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەزووترین کات ئاگادارمان یکاتەوە، بۆئەوەی دەست بە ئامادەکارییەکان بکەین.
رۆژی پێنج شەممە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی21/9/2013بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دیاریکردووە و بریارە ھەمان رۆژ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستانیش بەرێوە بچێت.




