لە پاکستان تەقینەوەی پاسێک کوژرانی 15قوتابی منداڵی لێکەوتەوە

گوجرات - / KDP.info لە شارێکی پاکستان ، بەهۆی تەقینەوەی پاسێکی تایبەت بە گواستنەوی قوتابیان ، 15خوێندکار و مامۆستایەک گیانیان لەدەستدا. بە گوتەی پۆلیسی پاکستان، ئەمڕۆ شەممە ، لە نزیک شاری (گوجرات لە رۆژئاوای پاکستان)، پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان تەقییەوە و بەهۆیەوە 15خوێندکار و مامۆستایەک گیانیان لەدەستدا و 10خوێندکاری دیکەش بریندار بوون. پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: قوتابیەکان تەمەنیان لەنێوان پێنج و پازدە ساڵی دایە، رووداوەکە لە نزیک قوتابخانەکەیان روویداوە. پۆلیسی پاکستان هۆکاری تەقینەوەکەی بۆ بوتڵی غازی پاسەکە گەرندۆتەوە چوونکە پاسەکە لە جیاتی بەنزین و گاز بە غاز کاری کردووە.




