به‌هۆى شه‌ڕ و پێکدادانه‌وه 10 کورد لە زیندان گیانیان له ده‌ست دا

حه‌له‌ب- KDP.info/ له‌زیندانى مسلیمى شارى حه‌له‌ب شه‌ڕێکى سه‌خت له‌نێوان سوپاى ئازاد و هێزه‌کانى رژێمى به‌عسى سوریا روویدا و له‌ئه‌نجامدا 10 هاوڵاتى زیندانیکراوى کورد لە زیندان گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ستنیشانیان کرد به‌گوێره‌ى زانیارى هه‌ندێک که‌سوکارى زیندانى کراوان له زیندانى مسلیمى شارى حه‌له‌ب له‌ئه‌نجامى شه‌ر و پێکدادانه‌کانى نێوان سوپاى ئازاد و رژێمى به‌عسى سوریا که له چوارده‌ورى زیندانه‌که روویدا ، به‌وهۆیه‌وه 10 هاوڵاتى زیندانى کراوى کورد گیانیان له‌ده‌ست داوه و لە نێو ئەو 50 زیندانییەی گیانیان له ده‌ست دا گیانیان .
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژەیان بەوە کردووه که تا ئێستە شه‌ر و پێکدادانه‌کان له ده‌وروبه‌رى ئه‌و زیندانه له شارى حه‌له‌ب به‌رده‌وامە و مه‌ترسى کۆمه‌ڵکوژى له ئارادایه .
ئه‌و کوردە زیندانیانەی گیانیان له ده‌ست داوه بەشێکیان ناوەکانیان بریتین لە (حه‌سه‌ن به‌شار خه‌ڵکی تلته‌مر، له‌وه‌ن حه‌جی خه‌ڵکی عه‌فرین، سه‌یدۆ خه‌ڵکی گوندی باسلێی سه‌ر به عه‌فرین).
راشگه‌یه‌ندرا که شه‌ڕ و پێکدادان له ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌که تا ئێستەش به‌رده‌وامه . که‌سوکارى زیندانى کراوەکان له رێگاى کۆمیته‌ى کاروبارى زیندانى کراوان ، داوایان له هه‌موو رێکخستنه‌کانى نێونه‌ته‌وه‌یى و مافى مرۆڤ کرد ، بێده‌نگ نه‌مێنن له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێن رشتنه .




