حكومه‌تی غه‌ززه داوای هەڵوەشانەوەی رێكه‌وتننامه‌ی كامپ د‌یڤید دەکات

غەززە - / KDP.info حكومه‌تی غه‌ززه داوا له وڵاتی میسر ده‌كات رێكه‌وتننامه‌ی كامپ د‌یڤید هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه. ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای له محمد مورسی سه‌رۆكی میسر کرد، ڕێكه‌وتننامه‌ی كامپ د‌یڤید له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ستراتیژیه‌تێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سیناو ڕێڕه‌وی ڕه‌فه‌ح بگرێته به‌ر.له‌وتارێكدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراواندا ئیسماعیل هه‌نیه داوای له‌مورسی كرد ڕێكه‌وتننامه‌ی كامپ د‌یڤید هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان چاوی پێدا بخشێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وبه‌شه‌ی تایبه‌ته به ڕاوه‌دوونانی ئه‌منی كه ئه‌مه‌ش بۆشایی ئه‌منی دروست ده‌كات‌و بوار بۆ ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت یاری به ئاسایشی میسره‌وه بكه‌ن. هه‌نییه داواشیكرد سیاسه‌تێكی نوێ بگیرێته به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌وی ڕه‌فه‌ح، تا ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌لایه‌نی میسری ڕووده‌ده‌ن كارنه‌كاته سه‌ر خاك‌و خه‌ڵكێكی ئابڵوقه‌دراو.




