نێچیرڤان بارزانی بۆVOA: توركیا و پەكەكە ئەوەندە چوونەتە پێش كە زۆر زەحمەت دەبێت بگەڕێنەوە دواوە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەولەویەتی یەكەمی سیاسیەتی ئەوانئەوەیە ناوچەی كوردی لە سووریا تووشی هیچ كێشەیەك نەبێ. باوەڕیشی وایە كەدەبێت چارەی قەیرانی ئێستای سووریا بە دیالۆگ و دانوستان بكرێـت. دەربارەیپرۆسەی ئاشتییش لە تورکیادا گوتی: هەم توركیا و هەم پەكەكە ئەوەندە چوونەتەپێش كە زۆر زەحمەت دەبێت بگەڕێنەوە دواوە.
سەبارەت بە پرسگەلێکی پەیوەندیداری سیاسی، ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و عیراق و ناوچەکە،سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵبەشی فارسیی دەنگی ئەمەریکا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار داوەتەوە و پێوەست بەكێشەی نیوان هەرێم و بەغدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا، لەسەر حەوت خاڵ رێككەوتنی كردووە، ئەمەیش وەكو دەستپێكردنەوەی دانوستاندن و وەكو نەخشە ڕێگایەکە، ڕوونی کردەوە مەبدەئی ئێمە وەكوحكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە ئێمە بەهیچ شێوەیەك دیالۆگ ڕەتناكەینەوە، ئینجا دەگەینە ئەنجام یان ناگەینە ئەنجام ئەمە بابەتێكی دیكەیە، بەڵام ئەو كێشانەی هەرێمی كوردستان كێشەی دەستوورین، كێشەی حەقن، لەبەرئەوەی ئێمە پێمانوایە هەر دەرفەتێك كە بڕەخسێت بۆ ئەوەی ئێمە گفتوگۆ ودانوستان بكەین، ئیمە ڕەتی ناكەینەوە و دانوستان دەكەین.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی کە هیچ گەرەنتییەك بۆ ڕێککەتنەکە نییە، بەڵام ئەوەیش مانای ئەوە نییە كە دیالۆگیش نەبێت، ئەوەی وەكو حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر ئێمە پێویستە دەیكەین و ئامانجی ئێمەیش ئەوەیە كە بگەینە ئەنجام، ئەوەی كە بڵێت هیچ زەمانەتێك هەیە، نەخێر هیچ زەمانەتێك نییە، زەمانەت میللەتی خۆمانە، زەمانەت هەقانیەتی كێشەی ئێمەیە وەكو كێشەی میللەتێك.
دەربارەی مەسەلەی ئاشتیی نێوان پەكەكە و توركیایش،سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ من شەرەفێكی گەورەیە ئەگەرتوانیبێتم ڕۆڵێكی بچووكیش لە چارەكردنی ئەو كێشەیەدا بگێڕم، لە توركیادا دوو و سێ پرەنسیپ هەن، پرەنسیپی یەكەم كێشەی كورد لە توركیادا كێشەی پەكەكە نییە، كێشەی میللەتێكە كە زۆر گرنگە ئەمە بگوترێت.
دووەم، ئەم کێشەیە كێشەیەكی سیاسییە و پێویست بەوە دەكات كە بە دیالۆگ و لە چوارچێوەی وڵاتی توركیادا چارەسەر بكرێت، ڕۆڵی ئێمە زیاتر ڕۆڵی هاندەر بوو، هەروەهاڕۆڵی قسەكردن بوو، من بە جەلەسات لەگەڵ جەنابی سەرك وەزیرانی توركیا دانیشتووم و قسەم لەگەڵی كردووە و بیروڕا و دیتی خۆمان بۆ چارەكردنی ئەوكێشەیە لەگەڵ جەنابیان باس كردووە كە ئەو كێشەیە چۆن چارەسەر بكرێت وهەوڵیشمان داوە هەمان ئەو ڕۆڵە پۆزەتیڤەیشمان لەگەڵ پەكەكەدا هەبێت، لەم مەسەلەیەدا ئێمە هەندێك هاوكاریمان كردوون، هاوكاریی هەردوولا بۆ ئەوەی دایەلۆگێك لە نێوان ئەو دوولایەنەدا دەست پێ بكات، ئەوەی ئێمە هیوادارین ئەوەیە کە ئەم دیالۆگەی ئێستای نێوان توركیا و پەكەكە بگاتە ئەنجامێك كە لەخزمەتی گەلی توركیا و گەلی كورددا بێت لە چوارچێوەی وڵاتی توركیادا.
زیاترگوتی ئێمە پێمان وایە كە هەم توركیا و هەم پەكەكە ئەوەندە چوونەتە پێش كەزۆر زەحمەت دەبێت بگەڕێنەوە، ئێمە هیوادارین ئەم كێشەیە بە شێوەی دیالۆگ وبە شێوەی سیاسی لە چوارچێوەی توركیادا چارە بكرێت، ئەمە لە بەرژەوەندیی توركیا و كورددایە و، لە بەرژوەندیی هەرێمی كوردستانیشە بەشێوەیەكی گشتی.
لەوەڵامی ئەوەیشدا کە لەسەر هەوڵەكان بۆ چارەكردنی مەسەلەی كورد لە توركیادا ئێران خۆشحاڵ نییە و، ئایا ئێران لەم بارەیەوە كێشەی بۆ ئێوە دروستنەكردووە؟
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت : تاكو ئێستا هیچ كێشەیەكیان دروست نەكردووە و، پێم وایە كە ئەم مەسەلەیە زیاتر پەیوەندی بە ناوخۆی توركیاوە هەیە، بە پێچەوانەوە پێموایە دەبێـت كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش خۆشحاڵ بێت بەوەی كە ئەگەر توركیا دەستپێشخەری بكات بۆ چارەی كێشەی كورد،ئێمە هیوادارین ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ چارەكردنی كێشەی كورد لە وڵاتانی دیكەدا.
دەربارەی بابەتی سووریایش کە حكوومەتەكەی مالیكی پشتگیری لە حكوومەتەكەی ئەسەد دەكات و داوای چارەكردنی بێ توندوتیژی دەكات، بەڵام هەرێمی کوردستان پارێزگاری لە ركابەرانی بەشار ئەسەد و كوردەكان دەكەن، ڕایگەیاند ئەولەویەتی یەكەمی سیاسیەتی ئێمە ئەوەیە كە ناوچەی كوردی لەسووریا تووشی هیچ كێشەیەك نەبێ، بارودۆخەكە زۆر ئاڵۆزە، پێمانوانییە كە كێشە لە سووریا بە شێوەی سەربازی چارە ببێت، كێشەی سووریا پێویستی بەدیالۆگ هەیە لە نێوان هەموو ئەو پێكهاتانە كە ئێستا شەریكن لەو مەسەلەیەدا، ڕێگەچارەی سەربازی ڕێگەچارەیەك نییە كە بتوانێت هیچ ئەنجامێكی هەبێت، ئێمە پێمان وایە كە دەبێت چارەسەری ئەم كێشەیە بە دیالۆگ و دانوستان بكرێـت.




