45پرۆژەی گەشتیاری بە بڕی 77ملیار و نیو،لە مساڵدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنیان
ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ نادر رۆستایی وتەبیژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: بە مەبەستی گرینگی دان بە پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی 2013رەزامەندی لەسەر 45پرۆژەی گەشتیاری بە بڕی 77ملیار و نیو دینار دەربڕی.
نادر رۆستایی گوتیشی: پرۆژەکان لەسەر ئەو نەخشەی دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئامادەی کردبوو لە دوای جێبەجێکردنی بودجە دەچنە واری جێبەجێکردن، پرۆژەکان دیزاینیان بۆ کراوە و بەسەر شارەکانی کوردستان دابەش کراون و سەرجەم ناوچەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و گەرمیان دەگرنەوە.
رۆستایی ئاماژەی بەوەشکرد: پرۆژەکان جۆراوجۆرن کە بەم شێوەن: 25پرۆژەی جۆراوجۆر لە جوانکاری و نوژەنکردنەوە و رێکخستنی شوێنە گەشتیارییەکان و دابینکردنی شوێن، 10پرۆژەیان شوێنەوار کە 2موزاخانەی تێدایە ، 3پرۆژە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری چارەسەری، 3پرۆژە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ئاینی، 2پرۆژە بۆ گەشتوگوزاری گەنجان، 1دانە پرۆژەی سەرکێشی( مغامرات)، پرۆژەیەک پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی.




