ئۆغلۆ : ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنى سوریا خۆیان یه‌ك بخه‌نه‌وه

تورکیا - _ KDP.info/وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنى سوریا هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش كارى خۆیان بكه‌ن ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كوشتارگه‌رى له سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كوشتارگه‌رى له سوریا به‌رده‌وامە و رۆژانه سه‌دان هاووڵاتى بێ تاوان ده‌بنه قوربانى، گوتى: ئۆپۆزسیۆنى سوریا ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌نه ئامانج ده‌بێت به‌یه‌ك ده‌ست كاربكه‌ن، چونكه به‌بێ هاوبه‌شى كردن ئامانجه‌كان ئاسته‌نگ ده‌بێت.
ره‌خنه‌شى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا گرت به‌وه‌ى به‌رده‌وامى ده‌ده‌ن به كوشتنى هاووڵاتیانى وڵاته‌كه‌یان .




