سوپای ئوردن بە بەشداری 18وڵات مانۆرێکی سەربازی دەکات

ئوردن - / KDP.info سوپای ئوردن مانۆریکی سەربازی بە بەشداری 18وڵاتی بیانی دەستپێدەکات، کە تێدا 15هەزار سەرباز لەو مانۆرە بەشدار دەبن و ماوەی دوو هەفتە دەخاێنێت ، ئاژانسی بە ترای ئوردن بڵاویکردەوە: سوپای ئوردن لە ژێر ناوی (شێری ئامادەباشی 2013) لە چەند هەفتەیەکی نزیکی داهاتوو مانۆرێکی فراوانی سەربازی دەست پێدەکات کە مەزندە دەکرێت 15هەزار سەربازی ئوردنی و وڵاتانی دۆست و دراوسێ بەشداری تێدا بکەن و دوو هەفتە بخاێنێت، ئاژانسی بەترا ناوی ئەو وڵاتانەشی خستە روو کە سەربازەکانی بەشداری لەمانۆری (شێری ئامادەباشی 2013) دەکەن و بریتین لە عێراق ،سعودیە، لبنان، بەحرێن، ئیمارات، یەمەن، قەتەر، میسر، پاکستان، ئیتالیا، بریتانیا، فەرنسا ، کەنەدا ، ئەمەریکا ، تورکیا ، پۆلەندا ، چیک و هەروەها سەربازانی ئوردن . ئەم مەشقە سەربازییە وەک راگەیندڕاوە بۆ بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی توانای سەربازانی سوپای ئوردنە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەرووی هەر ئەگەرێکی سەربازی چاوەروان نەکراو ببنەوە.




