زانایانی ئیسلامی: ناهێڵین عێراق ببێتە سوریای دووەم

كه‌ربه‌لا - / KDP.info زانایانی ئیسلامی لە عێراق رایانگەیاند: ئەوان رێگه ناده‌ن عێراق بکرێتە سوریای دووه‌م و دا‌واشیان کرد رێگه بەو كه‌سانە نه‌درێت کە له‌سه‌ر ئازارەکانی گه‌لی عێراق یاری دەكه‌ن.له كۆنگره‌یه‌كی زانستیدا له شاری كه‌ربه‌لا به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلامی رایگەیاند: توندوتیژیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته راده‌یه‌ك كه ناتوانرێت بێده‌نگی لێبكرێت، له كاتێكدا ته‌قینه‌وه‌كان رۆڵه‌كانمان ده‌كاته قوربانی و مزگه‌وت و حوسێنیه‌كانمان ده‌ته‌قێننه‌وه. دروشمی (سوننه و شیعه بران) بەرز دەکرێنەوە ئەری ئەوە چ سودێكی هه‌یه،خا‌لد مولا باسی ئەوەشی خستە روو : کە ته‌قینه‌وه و توندوتیژیه‌كان ته‌نها كاری سیاسیه‌كان نییە ، به‌ڵكو چه‌نده‌ها کەسایەتی و پیاوی ئاینی هه‌یه له مینبه‌ره‌كانه‌وه بانگه‌شه‌ی كوشتن و توندوتیژی ده‌كه‌ن و داواكارین رێگه به كه‌سانی دیكه نه‌درێت له‌سه‌ر برینه‌كانمان یاری بكه‌ن.ببنەوە.




