٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی كوردستان: سەدەی بیستویەك، سەدەی گەییشتنی گەلی كوردە بە ئاواتەكانی

سەرچاوە: KDP.info

ئیرۆ ل برۆكسه‌ل یا پایته‌ختا به‌لجیكایێ ب ئاماده‌بوونا نوونه‌رێن پارتى یێن كوردى یێن هه‌ر چار پارچه‌ یێن كوردستانێ كۆنگره‌یا نه‌ته‌وه‌یا كوردستانێ ده‌ست ب كارێن خوه‌ كر.
د كۆنگرێ ده‌ ته‌ڤى په‌یڤا بخێرئانینێ ژبال كۆمیته‌یا ئاماده‌كار ڤه‌؛ هه‌روه‌ها په‌یڤێن پارت و ئالى یێن به‌شدارێن كۆنگره‌یێ ژى هاتنه‌ پێشكێشكرن و تێده‌ ته‌ڤى دووپاتكرنا یه‌كرێزى یا گه‌لێ كورد؛ هه‌روه‌ها لدارخستنا كۆنگره‌یێن وه‌ها ژى دووپاتكرن.
هه‌ر د كۆنگره‌یێ ده‌ په‌یڤا برێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ ژبال هێمن هه‌ورامى به‌رپرسیارێ بیرۆیا تێكلى یێن ده‌رڤه‌ یا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ڤه‌ هاته‌ پێشكێشكرن و تێده‌ بال كشاند سه‌ر هن مژارێن گرین. ته‌ماشه‌ڤانێن هێژا نها ژى كه‌ره‌م كه‌ن دگه‌ل ته‌كستا په‌یڤا سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ.
ئەمەش دەقی وتاری سەرۆک بارزانییە، کە لە لایەن نوێنەری سەرۆک هێمن هەورامی خوێندرایەوە

 

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان.. بەڕێوەبەرانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان.. ئامادەبووانی بەڕێز.. ئەم كاتەتان باش

دەستخۆشیی بەستنی سیانزەهەمین كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستانتان لێ دەكەم و پیرۆزبایی چواردەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو كۆنگرەیەش دەكەم، هیوادارم سەركەوتوو بن و هەنگاوێكیش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان.

خوشك و برا بەڕێزەكانم..دوای ساڵانێكی دوورودرێژی خەبات و كۆڵنەدان و قوربانیدانی گەلەكەمان لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا، ئێستاكە لە قۆناغێكی گرنگداین. دۆزی ڕەوای گەلەكەمان لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەچێت و هیوامان بە ئاییندەیەكی گەش زۆرە. نەیارانی گەلەكەمان لە هەڵوێستی لاوازدان و ئیتر سەردەمی نكۆڵیكردنی گەلی كورد بەسەرچوو.

بە پێچەوانەی سەدە تاریكەكەی بیستەم، سەدەی بیستویەك، سەدەی گەییشتنی گەلی كوردە بە ئاواتەكانی. لەو قۆناغە گرنگەدا زیاتر لەهەموو كاتێك پێویستیمان بە هاودەنگی و كاری هاوبەش هەیە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بتوانین خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بكەین. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەماهەنگی و كاری هاوبەشمان هەبێ لە ناوەندە سیاسی و هزری و كولتووری و مەدەنییەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا و ئەوەی لە دەستمان دێت بیكەین بۆ ئەوەی لە هەموو وڵاتانی جیهان و بە تایبەت ئەورووپا دۆست و پاڵپشت و بەرژەوەندی بۆ گەلەكەمان دروست بكەین.

بەڕێزان.. ناوچەكەمان زیاتر لە هەر كاتێكی دی لە گۆڕانكاریی خێرا و یەكلاییەكەرەوە دایە. مەترسیی ناسەقامگیری و دەركەوتنی توندڕۆیی و قووڵتربوونی ململانێكان لە دەوروپشتی كوردستان لە ئارادایە و پێویستە هەموومان خۆمانی بۆ ئامادە بكەین. ڕاستە ئێستا پتر لە هەر كاتێك دەرفەت بۆ گەلی كورد لە ئارادایە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا مەترسی و هەڕەشەی بەردەوام بۆ سەر گەلەكەمان هەن. بۆیەشە زیاتر لەهەر ساتەوەختێكی دی پێویستە لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرەكان و مسۆگەركردنی زیاترین ماف بۆ گەلەكەمان ستراتیژییەكی هاوبەشی نەتەوەیی و دیموكراتی و نیشتیمانیمان هەبێت. ئەو ستراتیژییە دەبێ لەسەر بنەمای پرەنسیپی ئاشتیخوازی و خەباتی دوور لە توندوتیژی و كاری سیاسی و دیپلۆماتی و مەدەنییانە بێت، بە پێی ئەو بارودۆخ و زەمینەیەی لە هەر چوار پارچەی كوردستاندا هەن.

گرنگ ئەوەیە ئێمە بتوانین هەم پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و دیموكراسی بە گەلانی ناوچەكە بگەیێنین، هەمیش پێكۆڵی لە ماف و داواكارییە ڕەواكانمان بكەین. هەروەها زۆر گرنگە ئێمە بتوانین كۆنگرەیەكی نەتەوەیی و نیشتیمانی و كوردستانی لە باشووری كوردستانیش دابمەزرێنین، كە سەرجەم هێزە كوردستانییەكان بگرێتەخۆ بۆ مامەڵەكردن و تێپەڕاندنی قۆناغی ئێستا كە پڕە لە ئەگەری چاوەڕواننەكراو.

ئامادەبووانی بەڕێز.. بە پێویستی دەزانم لێرەدا ئاماژە بە پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگ لەنێوان هێزە كوردییەكان و بە تایبەت پەكەكە لەگەڵ حكوومەتی توركیا بكەم. لە ڕاستیدا ئەو گۆڕانەی لە هەڵوێستی حكوومەتی توركیادا ڕوویداوە دەرفەتێكی زۆر باشە و پێویستە لەپێناو پتەوتركردنی ئاشتی و بووژانەوە سوودی لێ ببینین. داوا لە هەردوولا دەكەم هەوڵی بەردەوام بدەن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و بە پشوودرێژی و وردبینییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن. چونكە ئاشتی و ڕێگەی دیالۆگ و دووركەوتنەوە لە توندوتیژی تاكە ڕێگەیە گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگەیێنن. بۆ سەرخستنی هەرچیی زیاتری پڕۆسەكە هیوادارم بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بكرێت و گۆڕانكارییش لە دەستووری توركیادا ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هەر دوو گەلی كورد و تورك بە ئاشتی لەتەك یەكتردا بژیین.

سەبارەت بە ڕۆژئاوای كوردستانیش، هەر لەسەرەتای قەیرانی سووریا زۆر هەوڵماندا لایەنە كوردییەكان لە دەوری یەكتر و لەژێر یەك چەتر و ستراتیژیدا كۆ بكەینەوە و ڕێككەوتننامەی هەولێری لێ كەوتەوە، كە بۆ هەموو لایەك دەستكەوتێكی نەتەوەیی بوو. داوا لە هەموو پارتە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكەم لەپێناو سەرخستنی ماف و داواكانی گەلی كورد لەو پارچەیەی كوردستاندا پابەندی ڕێككەوتننامەی هەولێر بن و بە تەبایی و برایەتی هاوكاری یەكتر بن نەك لەڕێی چەك و زۆر و خۆسەپاندن ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە. بەكارهێنانی زۆر و چەك و گرژیی نێوان لایەنە كوردییەكان ڕێك ئەو شتەیە نەیار و دوژمنانی گەلی كورد چاوەڕێی دەكەن.

سەبارەت بە پرسی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش، ئێمە بە هەموو توانایەكمانەوە پشتگیریی ڕێگەچارەی ئاشتیانە دەكەین و هیوادارین دۆزی كورد لەو پارچەیە پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت و ئەوەش وا دەخوازێت هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتیش وتارەكەیان یەكبخەن و پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلان هەڵبگرن.

حەز دەكەم ئاماژەیش بەوە بدەم، كە گەلی كورد گەلێكی ئاشتیخواز بووە و حەزی لە شەڕ و خۆسەپاندن نەبووە. لە پێناو بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا باشترین ڕێگە ئەوەیە، كە وڵاتان دەستبەرداری شێوازەكانی نكۆڵیكردن ببنەوە. واز لە كێبڕكێی خۆپڕچەككردن و هەوڵدان بۆ شەڕ و تێكدانی ئاساییش و پاڵپشتیكردنی تیرۆر بهێنن و تەنیا كار بۆ سەرخستنی ئاشتی بكەن.

لەكۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن بۆ كۆنگرەكەتان دەخوازم. هیوادارم كۆنگرە بە بڕیاری گرنگ تەواو بێت و هەموو لایەك هەماهەنگ و كۆدەنگ بن لەمەڕ دانانی ستراتیژییەكی درێژخایەن بۆ بەرەوپێشەوەبردنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد.

بژی كورد بژی كوردستان

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار