٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەڵمەتی سەربازی لە ئەنبار دەستی پێکردوو 5 سەربازیش برینداربوون

سەرچاوە: KDP.info

ئەنبار - KDP.info / هێزە ئەمنییەکانی سوپای عێراق دوای نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە، لە پارێزگای ئەنبار دەستی بە هەڵمەتی گەڕان و پشکنین کردووە،  بە ئامانجی دەستگیرکردنی چەکداران و ئەو کەسانەش کە لەلایەن دادگاوە داواکراون، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سوپای عێراق بە سکای نیوزی راگەیاند: هەڵمەتی پشکنین لە شارۆچکەی روتبەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە رێگای دابەزاندنی سەربازان بە فرۆکەی هێلێکۆپتەر دەستی پێکردووە، ئامانج لە سازکردنی ئەو هەڵمەتە ئەمنییەش،  دەستگیرکردنی گومانلێکراوەنە کە دەستیان لە کوشتنی سەربازان و نانەوەی پشێوی لە پارێزگای ئەنبار هەبووە ، سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو، هەڵمەتەکە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ دەستی پیکردووە تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵەش درێژەی هەیە، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستی لە شاری فەللوجە رایگەیاند: ، بەهۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر کاروانێکی سەربازی سوپا عێراق لەفەللوجە . ٥ سەرباز  برینداربوون .
 

هەواڵی پەیوەندیدار