جۆ بایدن نیگەرانی واشنتۆنی بە نوری مالیکی نیشاندا

ئه‌مه‌ریكا - KDP.info / جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌بارودۆخی قەیراناوە ئەمنی و سیاسی عێراق نیگه‌رانی نیشاندا و یارمەتییەکانی وڵاته‌كه‌شی بە ئامانجی بەگژداچوونەوەی تیرۆر له‌و وڵاتەدا دووپاتکردەوە. له‌پەراوێزی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا،کە له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق سازکرد ، جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، وێرای دووپاتکردنەوە له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ، هەروەها نیگه‌رانیی واشنتۆنی له بارەی رەوش و خراپبوونی باری ئه‌منیی عێراق ده‌بڕیوه و پشتگیری ئه‌مه‌ریكاشی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر و گروپه چەكداره تونده‌ڕه‌وه‌كان لە عێراق دوپاتكرده‌وه. كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد: کە له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا، بایدن و مالیكی قه‌یرانی سوریایان تاوتوێكردوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ڕێكه‌وتوون.




