٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بارزانى و عەلاوى و سەدر: لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا بەرپرسیاریەتیی تەقینەوەكان لە ئەستۆى ئەوانەیە كە تاكڕۆن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پێنج شەمە 14/6/2012 هەریەك لە بەرێزان مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان و  موقتەدا سەدر سەرۆكى رەوتى سەدر و ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا سەركۆنەى تەقینەوە خوێناوییەكەى دوێنێ چوارشەمیان كرد و بەرپرسیاریەتی ئەو تەقینەوانەشیان خستە ئەستۆى ئەوانەی بەتاكڕەوى پۆست و وەزارەتى ئەمنی بەڕێوە دەبەن.

ئەمەش دەقی بەیاننامە هاوبەشەكەیەكەیە:

به‌هۆكاری نیشتمانی مرۆڤایه‌تی و یه‌كپارچه‌یی خاكی نیشتمانی و هه‌روه‌ها به‌ هۆكاری هاوبه‌شی وه‌ستان له‌دژی تیرۆردا، كه‌ بۆته‌ په‌تایه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت نیشتمان بنیات بنێته‌وه‌، ئیدانه‌ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقی خۆشه‌وێت روویاندا، داواش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌گه‌ل و خاكه‌كه‌ی كار بكات، كه‌ ئه‌و به‌رپرسیاره‌ له‌ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش كه‌ حكومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌منیه‌ت و وه‌زاره‌ت و ته‌واوی پۆسته‌ ئه‌منیه‌كان له‌ وڵاتدا تاك لایه‌ن مامه‌ڵه‌ ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا داواشی لێده‌كه‌ین كه‌ ته‌واوی ئاكامه‌ تائیفیه‌كان به‌لاوه‌ بنێت، كه‌ زیادبوونی توندتیژیه‌كانی میدیایی و مه‌یدانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بدات ریزه‌كانی نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق به‌ گه‌ل و سیاسیه‌كانه‌وه‌ یه‌كبخاته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا بۆ پارێزگاریكردن له‌ نیشتمان و بنیاتنانه‌وه‌ی كار بكات، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك دور بخرێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین شه‌هیده‌كان به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و برینداره‌كانیش به‌ زووترین كات چاك بكاته‌وه‌ و سه‌بوریش به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان بدات.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌، سه‌ید موقته‌دا سه‌در
 

هەواڵی پەیوەندیدار