ئه‌مریكا ناوى چه‌ندین كه‌س و كۆمپانیاى ئێرانى خسته ناو لیستى ره‌شه‌وه

ئەمەریکا- KDP.info/ وزاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مەریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه ناوى بیست هاووڵاتى و هه‌شت كۆمپانیای ئێرانى خسته ناوى لیستى ره‌شى سزاكانى ئه‌مەریكا.
هاوكات وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه ناوى ئه‌و بیست هاووڵاتى وهه‌شت كۆمپانیا ئێرانییه کە خستۆتە ناو لیستی رەشەوە، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پشتیوانى و هاوكارى ئێرانیان، له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى كردووه. جێى باسه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى خراونه‌ته ناو لیسته رەشەکەوە، كۆمپانیاى گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كه‌شتیوانى و هێلى ئاسمانین.




