په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل تاوتوێ كرا

سه‌رله‌به‌یانیى پێنجشه‌ممه 23ى ئایارى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ئه‌نوه‌ر نه‌حاس باڵیۆزى به‌رازیل له عیراق كرد. له دیدارێكدا په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌رازیل و كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى فه‌خریى به‌رازیل له هه‌ولێر خرایه به‌ر باس. باڵیۆزى به‌رازیل ڕایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى فه‌خریى ووڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى گشتیى به‌رازیل له هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به شێوه‌یه‌ك كه بتوانن له هه‌ولێر ڤیزاى به‌رازیل به هاووڵاتیان بده‌ن.
باڵیۆزى به‌رازیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا ئێستا یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى له بوارى بیناسازیدا له هه‌رێمى كوردستانه كه له ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ووڵاتانى دنیا كار ده‌كات و ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌تى كار به ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداریى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا بكات، به تایبه‌تى له بواره‌كانى دروستكردنى به‌نداو و پرد و ڕێگه‌وباندا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك كه ده‌یه‌وێ له پرۆسه‌ى بنیاتنانه‌وه و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بێت؛ كراوه‌یه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ى به لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه گرنگه، كوالیتیى به‌رز و پێوه‌ر و ستاندارته جیهانییه‌كانه له ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كاندا و هه‌موو ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌رێن، ده‌بێ له ئاستى ستاندارد و كوالیتیى به‌رزى جیهانیدا بن.
ڕه‌وشى عیراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لایه‌نێكى دیكه‌ى قسه و باسى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى به‌رازیل له عیراق بوو. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه ویستوویه‌تى و ده‌یه‌وێ هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن و دوایین سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ به‌غدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بووه و گوتى: هه‌میشه ده‌رگامان بۆ دانیشتن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كراوه‌یه.




