٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلاحەدین دەمیرتاش: رەنگە سێ دەوڵەتی كوردی دابمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/   هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە بەرنامەیەكی تایبەتی كاناڵی خەبەر توركدا باسی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و رووداو و پێشهاتەكانی ئەم دوایەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی كردووە.

سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد لە توركیا داوای یەكسانی و فیدراڵییەت دەكات، بەڵام لە بەرانبەردا گۆڕانكارییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست زەمینە بۆ دامەزراندنی سێ دەوڵەتی كوردی لە باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستاندا خۆش دەكەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش جەختی لە سەر ئەوە كرۆتەوە كە پەكەكە بە هیچ شێوەیەكی دیكە دەست بە شەڕی چەكداری ناكاتەوە و بۆ ئەوەی كە توركیا رووبەرووی قەیرانی دیكە نەبێتەوە پێویستە توركیا و سیستەمی سیاسی توركیا بە خێرایی دەست بە ریفورم و گۆڕانكاری پێویست بكەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش باسی رۆژئاوای كوردستانیشی كردووە و گوتوویەتی: بمانەوێت و نەمانەوێت هەرێمێكی كوردی و وەكو عێراق لە سووریا دێتە ئاراوە و كورد دەبێتە خاوەن پێگەیەكی بەهێز و ئەگەر كورد بتوانێت ناوچەی لازقییەیش بخاتە نێو سنورەكانی خۆیەوە ئەوا گەورەترین كێشەی كورد كە كرانەوە بە رووی بەحرە چارەسەر دەكرێت و بەمجۆرە كورد دەگاتە پێگەی راستەقینە و لایقی خۆی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار