ئەلف شەفەق داوای زمانی كوردی دەكات

ئەستەنبۆڵ- KDP.info / نووسەر و رۆمان نووسی ناوداری توركیا خاتوو ئەلف شەفەق ئاماژەی بەوە داوە كە هەڵوێستی دەوڵەتی توركیا لە بەرانبەر زمانی كوردی هەڵوێستێكی سەردەمیانە نییە و رۆشنبیرە كوردەكانیش هیچ خەمی زمانی كوردییان نییە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەرتوركی توركی بڵاویكردۆتەوە كە نووسەر و رۆمان نووسی ناوداری توركیا خاتوو ئەلف شەفەق باسی ئەوەی كردووە كە زۆربەی هەرە زۆری رۆمان و كتێبەكانی بە زیاتر لە 40 زمانی جیهان وەرگێڕ كراون كە چی هێشتاكە یەك لە كتێبەكانی بۆوەرنەگێردراوەتە زمانی كوردی.
شەفەق هۆكاری وەرنەگەڕاندنی كتێبەكانی بۆ سەر زمانی كوردی بۆ هەڵوێستی هەڵە و ناسەردەمیانەی دەوڵەتی توركیا لە بەرانبەر زمانی كوردی و بایەخ نەدانی رۆشنبیر و نووسەرە كوردەكان بە زمانی كوردی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەگەر دەوڵەت خاوەن هەڵوێستێكی باش و سەردەمیانە بووایە، ئەوا كتێبەكانی منیش بە زمانێكی گرنگ و سەرەكەی وڵاتەكەی وەرگێڕدرا.
ئەلف شەفەق داوای لە دەوڵەت و رۆشنبیر و نووسەرە كوردەكان كردووە كە لە مەو بەدواوە هەوڵ بۆ وەرگێڕانی كتێب و رۆمانەكانی بۆ سەر زمانی كوردی بدەن.




