پارێزگاری بارودۆخی سەربازی لە توركیا كوژرا

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی توركیا و پارێزگاری بارودۆخی سەربازی (ئاوارتە)ی سەردەمی دەسەڵاتی سەربازی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیا خەیری قوزاقچی ئوغڵۆ رۆژی پێنج شەممە لە ئەستەنبۆڵ كوژرا.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی توركی بڵاویكردەوە كە پارێزگاری سەردەمی بارودۆخی ئاوارتە و دەسەڵاتی سەربازی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی توركیا خەیری قوزیقچی ئۆغڵۆ رۆژی پێنج شەممە لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی سارییەری ئەستەنبۆڵدا بە كوژاروی دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس لەمبارەیەوە بەردەوامن، بەڵام ئاماژە بەوە كراوە كە ناوبراو بە دەمانچە كوژراوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە ناوبراو بۆ یەكەمینجار لە ساڵی 1978دا بووەتە پارێزگاری ئەرزرووم و دواتر لە كاتی دەستپێكردنی بارودۆخی ئاوارتەی سەربازی لە باشوور وباشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا یەكەمین پارێزگار بووە و لە ساڵی 1991دا وازی لە پارێزگاری هێناوە.




