٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژهەڵاتی كوردستان رووبەرووی قەیرانی كەمی نان بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سنە- KDP.info/  ماوەیەكە بە هۆی كەمی ئارد قەیرانی كەمی نان رووی لە شارە گەورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و ژمارەیەك لە نانەواخانەكانیش داخراون.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی رۆژنامەی هەمشەهری ئێران بڵاویكردۆتەوە كە نزیكەی یەك مانگە قەیرانی كەمی نان رووی لە شارە گەورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەكو سنە، كرمانشا و بۆكان كردووە و بە هۆی كەمی ئارد و نەدانی سوتەمەنی پێویست لە لایەن حكوومەتەوە ژمارەیەك لە نانەواخانەكانیش داخراون.

خاوەنی یەكێك لە نانەواخانە داخراوەكانی شاری سنە بە ناوی ئارەش مرادی لە دیمانەیەكدا بۆ ماڵپەڕی هەمشەهری باسی ئەوەی كردووە كە ماوەیەكە بەشە ئاردی نانەواخانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان نادرێت و هاوكات وەزارەتی سوتەمەنیش دەستی بە كەم كردنەوەی بەشە سوتەمەنی ئەو نانەواخانانەی كردووە و بۆیە خاوەن نانەواخانەكانیش ناچار ماون كە یا كاتژمێری كاركردنی خۆیان كەم بكەنەوە یا خۆ نانەواخانەكانیان دابخەن و ئەمەیش بووەتە هۆكاری دروست بوونی قەیرانی نان و نارەزایەتی خەڵكی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار